ناو: ئەرسەلان
نازناو: ئەرسەلان ئالانی
ناوی باوک: سلێمان
$ژیاننامە$
ئەرسەلان ئالانی، ئەگەرچی خاوەن پێداویستی تایبەتە بەڵام توانیویەتی ڕووبەڕووی ژیان ببێتەوە و بە بەهرەو تواناکانی زیاتر لە مرۆڤێکی ئاسایی نیشان بدات.
ئەرسەلان سلێمان ناسراو بە ئەرسەلان ئاڵانی، خێزاندارە و دوومنداڵی هەیە دانیشتووی سنووری شارەدێی #خەلیفان# لە ئیدارەی #سۆران#ە.
لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا 2024 چەندین تابلۆی شێوەکاری و کاری دەستی خۆی هەیە هەروەها توانیویەتی پەرتووکێکی شیعری چاپ و بڵاو بکاتەوە بەناونیشانی (#گەڵا وەریوەکان#). [1]