خشڵی ژنانی موکریان؛ بەشی 12
لەیلا نوورانی
=KTML_Bold=سەردەست/ سەرقۆڵ=KTML_End=
پارچە زێڕێکە تەختی وەک سەر پشتێندە و پەرەنگی لە یەک پەهلەوی، نیو پەهلەوی، ڕوبعی پێوەیە. درێژایی بەقەد قۆڵی کەوا/ کراسە و قەدیم لەسەر قۆڵی کەوا دەیاندروو چونکە کراسی قەدیم بەسۆرانی بوو. بەڵام ئێستاکە قۆڵی کراس ساکارە و سەردەستی لێ قایم دەکرێ.
=KTML_Bold=شام ڕەخت=KTML_End=
ملوانکەیەکە پێک هاتووە لە زنجیرێکی ڕەختە، درێژایی تا سەرپشتێندە و نێوبەندی پێنج پەهلەوی یا دە پەهلەوی یا کەنەدی یا جەفعەرییە و هاووێنە بە مەودا سککەی چکۆڵەتری وەک دوونیو پەهلەوی یا یەک پەهلەوی یا نیو پەهلەوی یا لیرەی تا نزیک ئەستۆ پێوەیە. سککەکانی ساکار یا دەورتێگیراون. شام ڕەخت هەمان بەرمووری لیرانی قەدیمە، بەو جیاوازییە کە لە جیاتی مووروو زنجیری هەیە.
=KTML_Bold=کۆچکە=KTML_End=
پارچە زێڕێکە لە وێنەی شاخ و کون کونە و وەک کۆچکەی مەنگوڕایەتی قیتە، نێوبەند و دوو سکەی ئەملاو ئەولای شام ڕەختی پێوەیە.
=KTML_Bold=شۆڕابە=KTML_End=
ڕیشوو یا پێی هەر خشڵێک.
کڵفەتی بانگ کردن: لە خۆتان دەن تۆق و تەلەسم و زێڕ و سنجاق و گوارە و کرمەک/ ببێتە شۆڕابەیان جەواهیرات و وردەزەنگیانە
(عەوڵا ڕەشئەحمەدی: بەیتی پیوازان)
=KTML_Bold=شەمایل=KTML_End=
جۆرە سککەیەکی یەک ڕوو کە وێنەی حەزرەتی عەلی لەسەرە. بۆ موبارەکی و دوور بوون لە دەردوبەڵا بە خۆیانەوە هەڵداوەسی.
=KTML_Bold=شەمایلی دوو ڕوو=KTML_End=
سککەیەکی زێڕە لایەکی وێنەی حەزرەتی عەلی-ە و لایەکی وێنەی حەزرەتی محەمەدە.
=KTML_Bold=قاش=KTML_End=
جۆرە بەردێکی پان کە دەورەی زێڕ یا زێوی تێگیراوە. قاش دەسک دەکرا و بۆ نێوبەندی تێکەڵیی یان مێخەک بەند یان بەرموور یان گوێی کەوا کەڵکی لێ وەردەگیرا. ئێستاکە بە زنجیرەوە دەکرێت و لەسەر پشتێند ڕادەوەستێ. دەکرێت ساکار بێ یا بنی بەڕیشووی سووڕەت یا ڕوبعی پێوە بێ.
=KTML_Bold=مووروو برنجی=KTML_End=
جۆرە مووروویەکە وەک دەنکی برنج، نێوەڕاستی کونە و ڕەنگی شین وسووری هەیە و بۆ پاوانە و ملوانکە دەبێت.
=KTML_Bold=مووروو پازار=KTML_End=
مووروویەکی بایەخدارە، بەڵەکبەڵەکە، ورد و درشتی هەیە و لەگەڵ تێکەڵیی بەرموور دە مل دەکرێ.
(لەنێو موورووان پازاری/ دەرمانی دەردەداری)
داودەرمان:
ئەگەر کەسێک نەخۆش بێ و کەس لە دەردی حاڵی نەبێ، وردی ئەو مووروویەی بۆ دەکەنە دەستەوانە و لە دەستی دەکەن جا ئەگەر دەنکدەنک بقەڵشێ دەڵێن ئەوە مووروویەکە مردووە و نەخۆشییەکەی لەسەر لادەچێ و بەرەو چاکی دەڕوا. بەکوورتی، ئەو مووروویە نەخۆشی دەگرێ.
=KTML_Bold=مووروو تا=KTML_End=
جۆرێک یاقیقی سوورە، هەرکەس تاوتوێی بایە وێیان دەخست.
=KTML_Bold=مووروو تاوک=KTML_End=
جۆرە مووروویەکی لە دارتاوک داتاشراوە.
باوەڕ:
کافران هەر بە قەتاری وشترێ هەڵدەکاڵان، پێغەمبەر (د) ئەگە نوشتووی بۆ دەکردن کافران دەیاندیتەوە و فڕێیان دەدا و هەمان دەستوور بە قەتاری وشتری موسوڵمانان هەڵدەکاڵان، هەتا پێغەمبەر فەرمووی قەڵپووزی زینی وشترەکانتان لە دارتاوکی چا کەن، ئەوجار کافران زەفەریان پێنەدەبرد.
موورووە تاوک لەگەڵ موورووی شین بۆ چاوەزار دەبێت.
موورووە تاوک متفەڕکە، لە ماڵێ هەڵیداوەسن، وەمنداڵی دەخەن، دەبەر ئاژەڵی دەکەن یا بێری وەلاسکی ستڵی هەڵداوەسن.
هەر چادروچیغێک کە موورووەدارتاوک یا دارتاوکی پێوە بێ، نە با هەڵیدەگرێ و نە برووسک لێیدەدا.
=KTML_Bold=مووروو تۆو شووتی=KTML_End=
جۆرە مووروویەکی شین یان کەسک یان سوورە کە بۆ ملوانکە لەگەڵ زەنگیانە یان بیجادە دەهۆنرێتەوە.
=KTML_Bold=مووروو تۆو کاڵەک=KTML_End=
مووروویەکە بە شێوەی دەنکی کاڵەک، شین و سووری هەیە و بۆ ملوانکە دەبێت.
=KTML_Bold=مووروو تەرزە=KTML_End=
مووروویەکی سپی نێوسوورە کە لەگەڵ بەرموور یان مێخەکبەند دەهۆنرێتەوە.
باوەڕ:
موورووەتەرزە لەگەڵ تەرزە دەبارێ.
هەرکەس ئەو مووروویە ببینێتەوە بەختی دەبێت.
داودەرمان:
ئەم مووروویە بۆ باداریی دەرمانە.
=KTML_Bold=مووروو تەشوێ تاش/ مووروو کریستاڵ=KTML_End=
مووروویەکی شووشەی وردە، لە چەند لاڕا سووچی هەیە، لەگەڵ مێخەکبەند دەهۆنرێتەوە و بۆ ملوانکەش لەگەڵ موورووی دیکە پێوە دەکرێت و دەکرێت لەگەڵ لیرە و پەهلەوی یان سووڕەتیش بۆ گۆبەند بهۆندرێتەوە. بۆ کوڕەمەکەش دەکار دەکرا.[1]
*سەرچاوە: فەرهەنگی جلوبەرگ و خشڵوخاڵی ژنانی موکریان، لەیلانوورانی، سەڵاح پایانیانی.