خشڵی ژنانی موکریان؛ بەشی 14
لەیلا نوورانی
=KTML_Bold=قاشی بە پێلکە=KTML_End=
ئەو قاشەی بنی سێ یان پێنج پێلکی پێوەیە و زۆرتر بۆ سەرپۆلەی مێخەکبەند و گوێی کەوا دەکار کراوە.
=KTML_Bold=قاشی بەڕیشوو=KTML_End=
ئەو قاشەی بنی ڕیشووی پێوەیە. ڕیشووەکانی سێ یان پێنج سووڕەت، ڕوبع یان نیو پەهلەوییە.
=KTML_Bold=قاشی قەبزەنوشتوو=KTML_End=
خشڵێکی سێ سووچی زێو یان وەڕشەو کە نێوەڕاستی ساکار یان نەقیمی سوور و شینی پێوەیە. دەسک کراوە و بنی بەڕیشوویە. جۆرە قاشێکە ڕیشووەکانی پێنج ڕیشووی تەنکی وەک گۆی بادامی تەخت یان پێلکی پێوەیە کە بۆ گوڵی تاس کڵاو دەکار کراوە و جۆری سێ ڕیشوو یان پێنج ڕیشووەکەشی قڕانی پێوەیە کە بۆ نووکی شاقەڵی کەوا کەڵکی لێ وەرگیراوە.
=KTML_Bold=قڕان=KTML_End=
یەکەی پووڵی ئێران لە سەردەمی قاجار و سەرەتاکانی پەهلەوی، قڕان زێوە و هاوتای ڕیاڵی ئێستایە. تاک قڕانی، دوو قڕانی و پێنج قڕانی دەگەڵ مووروو دە مل دەکرێت و لە سیخمە و کەوا و بەرۆک و بەندۆکەی کۆچکە و شتی لەم بابەتەشی دەنێن.
(دوگمە و تاقڕانی و دەرزی/ خرمەی کرد کەوتە عەرزی/ نەشەی جەرگم ئاوری گرت/ میسالی پەڕامێزی)
ڕەسووی نادری
=KTML_Bold=قزڵ منجخ=KTML_End=
جۆرێک زەنگیانەی زێڕە، لەگەڵ موورووی ورد بهۆننەوە و بۆ پاوانە کەڵکی لێ وەردەگرن یان لەگەڵ موورووی وەک یاقیقی درێژووکە پێوە دەکرێت و بۆ ملوانکە کەڵکی لێ وەردەگیرێ. کاتێک وەستا زێڕی گەورەی درووست دەکرد، وردەی زیادی زیڕەکەی گرمولەی وردورد دەکرد و کونی تێ دەکرد و قزڵمنجخی ساز دەکرد کە کارێکی بەزەحمەت بووە.
=KTML_Bold=قۆڵ باغ=KTML_End=
بازنەی شووشە، جا چ دە قۆڵ بکرێ و چ دە دەست.
=KTML_Bold=گۆ و مووروو=KTML_End=
تێکەڵاوێکە لە گۆی زێڕ و موورووی یەشم، کارەبا، پیرۆزە، شیڵان، یاقیق و ... خڕ یان درێژووکە بۆ دەستەوانە، گوارە و ملوانکە و بەرموور.
=KTML_Bold=قوببە و مووروو=KTML_End=
قووببە بریتییە لە سەروژێری زێڕ یان زێو بۆ مووروو بە شێوازی جۆراوجۆر بۆ دەستەوانە و بەرموور.
=KTML_Bold=سەرقۆڵ=KTML_End=
ئەو دەنکە کڵاوانەی کە ڕیزاوڕیز لەسەر قۆڵی کەوا دەدروێن.
=KTML_Bold=قۆیتاس=KTML_End=
خشڵێکە لە قووببەیەکی مامناوەندی دەسک کراوە. بنی سێ پێلکی پێوەیە و بۆ بەندۆکەی کۆچکە یان ئاتەگی کەوا و سیخمە، سەرپۆلە یان گوڵ و گوارە کەڵکیان لێ وەرگرتووە.
شەرت بێ بە دڵشادی، بۆ کەس هەڵنەیەنم گۆشەی چاوانە/ ئێوارێ جارێک، سبحەینێ جارێک بچمەوە سەر کووپەڵەی خمخانە/ لە خمێیان هەڵبکێشم گۆ و قۆیتاس و بەندۆکە، لەگەڵ لفکەی کۆڵوانە
(ئەحمەدی لوتفی: بەیتی خەج و سیامەند)
ئەوە خەزاڵ دایدەماڵی زێڕ و گەردنکەش و ئەشرەفییە/ قۆیتاسان ڕاستوچەپ دەبوون دەگەڵ گۆی مەمکییە
(ئەحمەد لوتفی: بەیتی ئەحمەدی شەنگ )
=KTML_Bold=قۆیتاسی سەربەگژنیژی=KTML_End=
جۆرە قۆیتاسێک کە سەرجەم قووببەکەی شتێکی وەک تۆوگژنیژی لەسەرە و بنی بەپێلکە. بۆ بەندۆکەی کۆچکە و ئاتەگی کەوا، سەرپۆلە و گوڵ و گوارە کەڵکیان لێ وەرگرتووە.
ئەما چاوەشی بەروێ ئەوێ زاڵمبابێم چییە؟/ گوارەیە، گوارچەناغە، دووڕە، یاقووتە، حەمایەڵە، بەرموورە، قۆیتاسەی سەربەگژنیژە
(محەمەدی عەزیز مەلا: گەلۆ)
=KTML_Bold=کڵاو=KTML_End=
سەرپۆشێک لە ئاوریشم و پارچە بۆ لەسەر کردن.
لە سەری ناوە کڵاوێکە سیمڕێز و سیمخالەقییە/ ئەندازەی سەری گیراوە لە مەملەکەتەی کەس نەبەیی/ پێشی کڵاوی فیداکارییە/ نێونێو لێی چەسپ کردووە بەدری بەحرییە/ لە کڵاوێی بەستبوو شەدێکی مارڕەنگی خاسەکییە
(ئەحمەد لوتفی: بەیتی مەموزین)
مەتە
سەری خڕە و بنی بڵاوە/ ئەگەر ئاقڵ بی دەڵێی کڵاوە: کڵاو.
=KTML_Bold=کڵاو ئاڵتوون=KTML_End=
کڵاوێکە کە لە سکەزێڕی پێکەوەلکاو درووستکراوبێ.
=KTML_Bold=کڵاوی بڕنوو=KTML_End=
جۆری هەرە بڵیندی تاسکڵاو کە تایبەتیی لاوانە.
=KTML_Bold=کڵاوی تەقیلە=KTML_End=
جۆرە کڵاوێکە لە پەڕۆ و دەزوو.
=KTML_Bold=تانجی کڵاو=KTML_End=
1. وێنەیەک کە بە گوڵەباتوون یان دەنکیکڵاو بە شێوەی هەشت دەکەوێتە ناوەندی تاسکڵاو.
2. پارچەخشڵێکە کە بە شێوازی گوڵە و لەنێوەڕاستی کڵاو قایم دەکرێ.
=KTML_Bold=دمەکڵاو/ پرپرەی کڵاو=KTML_End=
ئەو ڕیزە سکە دەسککراوانەی کە بە ڕیز لە لێواری خوارەوەی تاسکڵاو دەدروێن. ژنی قەدیم ئەگە کڵاویان لەسەر دەنا و هەورییان لەسەر دەبەست، لیرەی عوسمانی دە دانە یان دوازدە دانە کەم کەمەکەی هەشت دانە و لەوە کەمتر نەبوو، لە لێوی کڵاوی لەسەریەک لەسەریەک لێیان دەنا و نیوەشی لە دمی کڵاوی دەهاتە دەر.[1]