پیشەی جۆڵایی لە کوردەواری؛ بەشی 10
لەیلا نوورانی
=KTML_Bold=دوو بە دانە=KTML_End=
ڕەد بوونی دوو ڕایەڵ بە کەلوویەکدا، واتە دوو هەودای ڕایەڵ بە مابەینی ددانەکانی شەدا. جاجم و بەرماڵ دوو بە دانەن. دانە بە مانای شەیە.
=KTML_Bold=دەزگای جۆڵایی=KTML_End=
مەکینەی تایبەت بە تەنینی جاو، خام، بەرماڵ، جاجم، پۆپەشمین و بووزوو، کە کۆمەڵێک ئامرازی لە دار و تەختە و بەن، ساز کراوە و لەسەر نەزمێکی ڕێک و پێک تێکخراوە و جۆڵا کاری پێ دەکا.
مەتەڵ
ئەوە چێ، ئاسن و بەن و گڵۆڵە/ وێم خست ڕەشی دوولا/ لێمخوڕی کردێ قوولە
وەڵام: دەزگای جۆڵایی
سێموور لە لکی دارێ/ خۆی هاویشتە چنارێ/تا چنارە دەبزوێ/ سێموورە دەگرێ بەرێ؟!
وەڵام: دەزگای جۆڵایی
ڕایەڵ: تان.
ڕایەڵ کردن
کردنی گڵۆڵە بە هەودا، لە مابەینی دوو یا چەند گیرگەدا، ڕایەڵکردن، بە مانای هاتوچۆ کردنی زۆر، یا هاتوچۆ کردنی بەپەلە.
=KTML_Bold=ڕەنگ کردن=KTML_End=
گۆڕینی ڕەنگی بەن بە شێوەی دەستکرد.
*تێبینی: بەن بۆ ئەوەی ڕەنگی دڵخواز بگرێت، وەک سوور، شین، کەسک، زەرد و ... دەکرێتە ماشەر و دەنێردرێتە لای خمگەر یا ڕەنگ ڕێز، ڕەنگ کردن یا بە جەوهەر یا بە گیا دەکرێ. جەوهەر مادەیەکی کیمیایییە و دەگیرێتەوە.
ڕەنگکردنی بە گیا، بریتییە لە ڕۆنیاس، بۆ ڕەنگی سووری پەمەیی تۆخ، توێکڵی گوێز بۆ ڕەنگی سووری خەنەیی، تاڵک بۆ ڕەنگی ڕەشی ئاماڵ زەرد، زەرتک بۆ ڕەنگی زەردی گەش، ئەو ڕەنگانە بۆ بەنی سپی دەکار دەکرێن. بەڵام کە بێت و بەنی ڕەنگدار دیسان بە گیا ڕەنگ بکرێتەوە گەلێک ڕەنگی ئامێتە و لێکدراوی نوێ ساز دەکرێن.
بۆ وێنە: بەنی سوور دەخرێتە نێو ئاوی کوڵیوی توێکڵەگوێز و دەبێتە سوورگوێز. بەن لە دوای ڕەنگ کردنی ئاخشەر دەدرێ هەتا ڕەنگەکە نەگۆڕ بمێنێتەوە و دەوامی زیاتر بێ. ڕەنگ کردن تایبەتیی بەنە، مەرەز ڕەنگ ناگرێ، بەڵام بۆ سازکردنی ڕەنگی دڵخواز، تێکەڵ دەکرێ.
=KTML_Bold=ڕیس=KTML_End=
هەر کۆڵکەیەک کە بە تەشی یا خەڕەک ڕێسرابێ.
=KTML_Bold=زنجیرە=KTML_End=
شێوەیەکی هەڵبەستنە کە تایبەتە بە بەرماڵ، بەڵام بەو مانایە نییە کە جاجم و پۆپەشمینیش زنجیرە نەکرێن، لەم شێوەیەدا بنی ڕیشووەکان وەک پرچ دەهۆندرێتەوە و پاشان ڕیشووەکان دەستەدەستە دەکرێن و بنەکەیان گرێ دەدرێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 80 لە فایلی پەیوەندیدار )
=KTML_Bold=سفت=KTML_End=
بریتییە لەو کرەی کە پۆیەکانی زۆر کوترابێتەوە و لەگەڵ تانەکان توند تێک بەزیبن.
=KTML_Bold=سەردڕ=KTML_End=
1. کرێکی جۆڵایی بووە لە لۆکە، کە چەشنە جلکێکی هەرزانبایی لێ درووستکراوە و کاتی پێویست لەسەر جلوبەرگی باش دەبەر کراوە تا ئاگاداریی لێ بکا.
2. شاگردانەی جۆڵایانە.
3. حەقدەستی جۆڵا، نەک بە پارە، بەڵکوو بە کر یا کەرەستە.
وەک جۆڵا بە سەردڕی خۆی ڕازی نێ: واتا شتی خۆی لە لا سووکە.
=KTML_Bold=سەردروو=KTML_End=
پێکەوەدانی دوو تەختەی کر، بە شێوەی تەقەڵی ئاسایی و سادە.
=KTML_Bold=سەرەتەشی=KTML_End=
هەندێک جار بۆ کارئاسانی، ئەو بەنەی بە کلکی تەشییەوە ڕێسراوە و هەڵکراوە، دادەماڵن و وەک گڵۆڵە کەڵکی لێ وەردەگرن، کەوایە سەرەتەشی گڵۆڵەیەکە بە دەست هەڵنەکرابێ، بەڵکوو لە تەشی داماڵدرابێ. سەرەخڕیلە/ سەرخڕیلکە. (بڕوانە وێنەی ژمارە 81 و 82 لە فایلی پەیوەندیدار ).
=KTML_Bold=سێ بەدانە=KTML_End=
ڕەدبوونی سێ ڕایەڵ بە کەلوویەکدا، واتە سێ هەودای ڕایەڵ بە مابەینی ددانەیەکی شەدا، بووزوو سێبەدانەیە. چا دوو بەدانە.
=KTML_Bold=شاش=KTML_End=
بریتییە لەو کرەی کە پۆیەکانی چاک نەکوترابنەوە و لەگەڵ تانەکان مەودایان هەبێ.
=KTML_Bold=شەپیتکە=KTML_End=
جۆڵا، بوو سفت کردنی تەنراو، لە بەینی هەر جارە تێوەدانی مەکووکدا، یەک دوو جار بە شەق و هۆڕ دەفە پێدادەدا. بەم کارە دەڵێن: شەپیتکە پێوەدان، شەپیتکە لێدان/ شەپیته.
لە پەندی پێشیناندا بۆ کارێکی کە هێشتا ئامادە نەبێ، بەڵام قسە لەسەر بەرهەمەکەی بکرێ، دەڵێن: هێشتا نەڕێسراوە و نەپێچراوە، شەققەی دێ. شەققە لێرەدا مەبەست لە شەپیتە پێوەدانە.
=KTML_Bold=شەش تەقەڵە=KTML_End=
بۆ ئەوەی تەختەکانی کر لێک هەڵنەبڕێن، جۆڵا لە سێ جێگاوە تەقەڵی لێ دەدا و بەینی تەقەڵەکان بە نەدرواوی دەهێڵێتەوە. بەم پێکەوەدانە کەتیییەی جۆڵا دەڵێن: شەشتەقەڵە. شەشتەقەڵ و مانگەشەو واتە کاری بەپەلە و عەیبدار.
=KTML_Bold=قورغوو=KTML_End=
قامیشێکی سەخت و ڕێک و لووس و قایمە، ددانەی شەی جۆڵایی لێ ساز دەکرێ. پانایی هەر ددانەی تا نیو سانت و درێژایییەکەی پازدە تا کەمتر لە بیست سانتە.ددانەی لە قورغوو، هەرچەند زۆر سەخت و قایمە، بەڵام وەک پلاستیک خوار دەبێتەوە و ناشکێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 83 و 84 لە فایلی پەیوەندیدار )
=KTML_Bold=کۆل=KTML_End=
دوو پارچە تەختە یا دوو پارچەئاسنی سافن کە بووزوویان دەخرێتە ناو و بەتوندی پێکەوە دەنووسینرێن تا بووزووەکە ساف بکەن و بریقەی وێخەن. ئێستا ئەو کارە بە ئوتوو ئەنجام دەدرێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 85 لە فایلی پەیوەندیدار ).[1]
*سەرچاوە: گەشتێک بە کارگەی جۆڵاییدا، عەبدووڵڵا سەمەدی