کۆمەڵگەیەکی ئێزیدی نشینە دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای شارۆچکەی #شەنگال#ی شاری #نەینەوا# ، لە ڕێکەوتی #03-08-2014# بەر شاڵاوی چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و شام (#داعش#) کەوت و بە دەیان و سەدان هاووڵاتی شەهید و بێسەروشوێن کران، بەر لە پەلاماری داعش ژمارەی دانیشتووانەکەی 10000 دە هەزار کەس بووە، کۆمەڵێک نزارگە و چاک و شوێنی پیرۆزی ئێزیدییەکانی تێدایە ساڵانە سەردانیکەرێکی زۆر ڕوو لەو شوێنە پیرۆزانە دەکەن. [1]