ناو: کەریم
نازناو: حیکمەتی
ساڵی لەدایکبوون: 1972
شوێنی لەدایکبوون: #بۆکان#
$ژیاننامە$
کەریم حیکمەتی ساڵی 1972 لە گوندی جانبڵاغ، سەربە شاری بۆکان، لەدایک بووە. دوای تێپەڕاندنی قۆناغەکانی خوێندن بە بڕوانامەی کارناسی کۆمەڵناسییەوە بووەتە مامۆستای قوتابخانە و ئێستا (2018) نیشتەجێی شاری بۆکانە. ساڵی 2000 یەکەم کوورتەهۆنراوەی لە گۆڤاری ئاوێنەدا چاپ و بڵاو بووەتەوە. دوابەدوای ئەو لە بڵاڤۆگەکانی سروە، مەھاباد و سیرواندا هۆنراوەی چاپ کراوە. حیکمەتی بە ھەر دوو شێوازی کلاسیک و نوێ لە دیوانەکانیدا هۆنراوەی ھەن. بەر لە هۆنراوەی نوێ بە هۆنراوەی کلاسیک دەستی پێ کردووە، بەڵام یەکەم بەرھەمی هۆنراوەیی کە دیوانی ئاوێنەیەک نیگایە بەشێک لە هۆنراوەە نوێکانی لە خۆ گرتووە. دواتر هۆنراوەە کلاسیکەکانیشی لە دیوانەکانی دیکەدا چاپ کردوون. ئەنجوومەنی ئەدەبیی بۆکان ڕۆژی 15 ڕەشەمەی 1394 ک (#05-03-2016#)زایینی دانیشتنێکی بۆ لێکدانەوەی هۆنراوەەکانی کەریم حیکمەتی بەڕێوە برد.
=KTML_Bold=بەرھەمەکان=KTML_End=
#ئاوێنەیەک نیگا# ، کۆمەڵەهۆنراوە، 74 لاپەڕە، 2006.
گزینگ، کۆمەڵەهۆنراوە، 245 لاپەڕە، 2016.
نیشتمانێک لە دووبەیتی، دیوانی دووبەیتی، 264 دووبەیتی، 2017.
=KTML_Bold=نموونەی هۆنراوە=KTML_End=
مۆم
مەنسوور
چووە سەر دار
کەچی مۆمی بزەکانی
دەتکانە ئامێزی زەوی و
لە ئاوێنەی دڵی خاکا
دەبوونە گەزیزەی بەھار
=KTML_Bold=دووبەیتی=KTML_End=
دڵم ئیشتیای لە گریانێکی خەستە ھەناو قازانی سەر تەندووری ھەستە
گمەی زامدار و بێئۆقرە و کەسیرەم ئەوی ڕەنگاڵە دەکوژێ، چی مەبەستە؟
چ سانا پێشی ڕووباران دەگیرێ کەوی ھۆگر بە کۆساران دەگیرێ
وەلێ ئەی عاشقانی خوێن و باگەڕ بەری خۆر و بەری باران دەگیرێ؟!
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
ئاوێنەیەک نیگا، حیکمەتی، کەریم. بڵاوکەرەوە نووسەر، بۆکان: 2006.
گزینگ، حیکمەتی، کەریم. بڵاوکەرەوەی زانکۆ، بۆکان: 2016.
نیشتمانێک لە دووبەیتی، حیکمەتی، کەریم. بڵاوکەرەوەی زانکۆ، بۆکان: 2017.
دیوانی ئاوێنەیەک نیگا
دیوانی گزینگ
دیوانی نیشتمانێک لە دووبەیتی
ھێمای دەروازەدەروازەی موکریان. [1]