ناو: ڕزگار
ناوی باوک: حاجی حەمید
شوێنی لەدایکبوون: #کەلار#
$ژیاننامە$
• لە کەلار لەدایکبووە.
• دەرچووى: کۆلیژى ئاداب، بەشی جوگرافیا.
• پیشە: مامۆستا.
• لە بوارى ڕاگەیاندندا لە مێژە کار دەکات.
• گەلێک دیمانەى میدیایی ئەنجامداوە.
• لە ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوەکاندا چەندین بابەتی ڕووناکبیرى و سیاسى و مێژوویى
و ئەدەبی بڵاوکردووەتەوە.
• چەندین کۆڕى سیاسى و ڕۆشنبیرى سازکردووە لە شارەکانی (کەلار و #کفری# و
#خورماتوو# و #دەربەندیخان# و #خانەقین#).
• دەستەى دامەزرێنەرى ڕادیۆی گەرمیان و تەلەڤزیۆنی ئاییندە بووە.
• سەرنووسەرى ڕۆژنامەى (گەرمیان) بووە.
• دوو پەرتووکی بە چاپ گەیاندووە، دەستنووسى ترى ئامادەیە بۆ چاپ، لە بوارى جوگرافی و مێژوویى و ئەدەبیدا.
• ئەندامى کاراى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
• ئەندامى #یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان#ە.
• ئەندامى یەکێتیى هونەرمەندانی کوردستان بووە.
• بەڕێوەبەرى ڕێکخراوى خاوێن دۆستى ژینگەیە لە کەلار.
• دەستەی دامەزرێنەری سەنتەری ڕۆشنبیری و ئەدیب و نووسەرانی کەلارە. [1]