کەڕ دووجار پێدەکەنێ.
کەڕ: مەبەست لە مرۆڤی نابیستە کە هیچ قسەیەک تێنەگات. لە کۆڕ و کۆبوونەوەی کوردەواردا کاتێک قسەیەکی خۆش یان بەسەرهاتێک دەگێڕێتەوە، هەمووان پێدەکەنن، بەڵام کەسە کەڕەکان، سەرەتا پێکەنینی خەڵکی دەبینن، ئەوانیش پێدەکەنن، دواتر کە بە ئاماژە بۆیان ڕووندەکرێتەوە، بۆ جاری دووەم بەڕاستی پێدەکەنن. واتە: کەسی کەڕ یەکەم جار چاوی لە دەمی خەڵکییە، دووەم جار تێدەگات. [1]