کەشکیان پێکەوە ناکوڵێ.
کەشک: شیرێژی بەتەڕی گوشراوی وشککراوەیە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، هەموو کەسێک لە ژیاندا هەندێک ڕەفتار و کرداری هەیە، کە لە کەسی تر ناچێت جگە لەخۆی، جیاوازی ڕەفتار و کرداری مرۆڤەکان وایکردووە، کە هەندێک کەس بە یەکەوە هەڵنەکەن، بە دوو کەس دەوترێت کە پێکەوە نەگونجێن. [1]