کەم دەستی خۆشە، قۆرتی ناخۆشە.
قۆرت: بێکەسی. مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا پێگەی کۆمەڵایەتی و زۆری خزم و کەس وادەکات کە بێکەسی و تەنیایی پێوەدیار نەبێت، بەڵام کەسە دوورەپەرێز و ئاوارەکان، مرۆڤە بێکەسەکانن. مەبەست لەوەیە کە هەژاری و دەستکوورتی لە ژیاندا ئاساییە بەڵام بێکەسی دەردێکی گرانە.[1]