کەوتن قەیناکە، هەستانەوە شەرتە.
شەرت: مەرج. ژیان هەمووی هەوراز و نشێوە، زۆرجار مرۆڤەکان لە ژیاندا سەردەکەون، هەندێکجاریش شکست دەخۆن، بەڵام لای مرۆڤە ئازا و هۆشمەندەکان، کاتێک شکست دەخۆن، زوو ڕێگەی هەستانەوە دەدۆزنەوە. مەبەست لەوەیە کە مرۆڤ هەموو کاتێک هیوای بە ژیان هەیە، بەتایبەتیی لە کاتی لێقەوماندا. [1]