کەوی چیا بەفێڵ نەبێ ناکەوێتە داو.
کەو: باڵندەیەکی مل نەخشینی جوانە، بەشێوەیەکی سرووشتی لە چیاکانی کوردستان دەژی، هەروەها کەوی چیایی تەواو شارەزا و وریایە، بەئاسانیی ناکەوێتە داوی ڕاوچییەوە. مەبەست لەوەیە کە کەسی ئازا و بوێر ڕووبەڕوو شەڕی لەگەڵ ناکرێت، دەبێت بە فێڵ بگیرێت. [1]