ناونیشانی پەرتووک: ژیان و بیرەوەرییەکانی شێخ محەمەد بالیسانی
ناوی نووسەر: هاوکار عەبدوڵڵا شێخ وەسانی
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: کتێبخانەی تەفسیر
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
=KTML_Bold=دەربارەی پەرتووکەکە:=KTML_End=
لەم پەرتووکەدا هەوڵمداوە هەموو ئەو باسانە بورووژێنم کە لە ژیانی بالیسانی پانتاییەکیان گرتووە، ئینجا لە ژیانی منداڵی و فەقێیەتی بگرە تا بوونی بە مەلا و بەشداریکردنی لە سیاسەت و چوونی بۆ کوبەیسە و #بەغدا# و تێکەڵبوونی لەگەڵ ڕۆشنبیرانی کوردستان و ئێراق و جیهانی ئیسلامی.
شێخ محەمەد بالیسانی ناوێکی دیار لەنێو نوخبەی کۆمەڵگەی ئێراقی، ڕەنگە ئەوەندەی لە بەغدا و ناوەڕاستی ئێراقدا ناسراوە کەمتر لە کوردستان خەڵک ئاشنایەتیان لەگەڵ ئەم ناوە هەبێت.
بەداخەوە دەبێت بڵێین لە ئێستادا لە کوردستان نەک هەر یادی ئەم کەڵە زانایە ناکرێتەوە و نایەتە نێو باسان، تەنانەت لە پەرتووکە مێژووییەکانیش چەند لاپەڕەیەکیان بۆ تەرخان نەکردووە.
بالیسانی خزمەتێکی زۆری بە وێژەی کوردی کردووە، ساڵانی هەشتاکان زۆرێک لە گەنجانی کورد بە نووسینەکانی گۆشکراون، بەشێک لە مەلاکانی کوردستان ئەم هەنگاوەیان بە لادان لە دین لە قەڵەمدا کاتێک ئەو وەک یەکەم کەس لە ساڵی چلەکان وتاری هەینی کرد بە کوردی و وتی مەرج نییە زەکات تەنیا بدرێتە مەلاکان، بەڵام ئەو باکی بە قسەی کەس نەبووە و زانست و زانیارییەکەی بایی ئەوە بووە کە بەرپەرچی نەیارانی خۆی بداتەوە. [1]