کە قسە هاتەڕوو، نامێنێ ئەرجوو.
ئەرجوو: پاڕانەوە و تکا (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، کەسێک کە لە بەرانبەر ڕەفتار یان قسەکانیدا ڕووبەڕوو کرایەوە، ئیتر پێویستی بە پاڕانەوە و تکاکاریی نییە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەگەڵ یەکێکدا کێشەی هەبێت کە بۆ چارەسەر لەگەڵی دانیشت، پێویستە هەرچی هەیە بیخاتە ڕوو لەگەڵی. [1]