کەو بگرە کەواوە، سوێسکە بگرە سەواوە.
کەو یەکێکە لەو باڵندانەی کە لە کوێستانەکانی کوردەواردا هەیە، لەکاتی جووتبوونیاندا نێرەکەوەکان دەخوێنن و سەرنجی ماکەوەکان ڕادەکێشن، زۆر جار لەسەر ماکەو نێرەکەوەکان شەڕ دەکەن و یەک لەناودەبەن، بەڵام سوێسکە لەسەر مێیەکان خوێنی یەک ناڕێژن، کەواو: کەباب. سەواو: خێر یان چاکەکاریی. واتە: هەر ڕاوچییەک کەو بگرێت، دەکرێت سەری ببڕێت و بیخوات، بەڵام ئەگەر سوێسکە بگرێت، دەکرێت ئازادی بکات و بەریبدات، چونکە چاکە لەگەڵ سرووشت دەکات. [1]