کتک، ختکی شێر ئەدا.
کتک: پشیلە یان گوربە، شێر ئاژەڵێکی بەهێزی گۆشتخۆرە، لەگەڵ پشیلەدا شێوەیان کەمێک لەیەک دەچێت، بەڵام قەبارە و هێزیان جیاوازە، ختک: ختووکەدان. بە کەسێکی ناشی، نەزان و لاواز دەوترێت کە بیەوێت بۆ بەرژەوەندی خۆی، فێڵ لە گەورە پیاوێک بکات، بەڵام سەرکەوتوونەبێت. [1]