کتک لەسەر ڕمانە.
کتک: پشیلە یان گوربە، ڕمان: کۆی وشەی ڕمە، (ڕم ئامێرێکی جەنگییە، پێکدێت لە دارێکی ڕاستی درێژ، نووکەکەی تیژە)، بە جەنگێک دەوترێت کە چڕ و قەرەباڵغ بێت و دۆست و دوژمن چووبێتن بەیکدا. نەک ڕێگەی ڕۆشتنی مرۆڤ، بەڵکوو ڕێگەی ڕۆشتنی پشیلەیەکیش نەبێت، مەگەر بەسەر نووکی ڕمەکاندا ڕێ هەبێت بڕۆیت. [1]