کچی بێ دایک، وەک باخی بێ پەرژین وایە.
پەرژین: بە چەپەر یان دەوەن درووستدەکرێت، بۆ جیاکردنەوەی دوو باخ یان دوو مڵکی کشتوکاڵی جیاواز بەکاردێت، لە خێزاندا دایک بە نەریت و ڕەوشت پەرژین بۆ منداڵاکانی درووستدەکات، بۆ ئەوەی پارێزراوبن و تووشی لەکەی کۆمەڵایەتی نەبن. مەبەست لەوەیە کە دایک پشت و پەنایە بۆ کچ، ئەوانەی دایکیان زوو دەمرێت، ئەو پشت و پەنایەیان نامێنێت. [1]