کڵاو هەڵئەخات.
کڵاو: تەنراوێک یان چنراوێکی گردە، ژنان و پیاوانی کورد لەسەری دەنێن، سەرپێچی لەسەر دەبەستن (فەرهەنگی خاڵ)، کڵاو زۆر کەم دەشۆرێت و هەڵدەخرێت، لێرەدا زیاتر مەبەستی لە دانانی کڵاو لەسەر، چونکە لە کوردەواردا نەریت وایە پیاو و ژن کڵاویان لەسەردا بێت، واتە: سەر ڕووتکردن شەرمهێنەرە، مەگەر کەسێک بۆ خۆشی و پێکەنین کڵاو دانێت. بۆ کەسی کەیفخۆش بەکاردێت. [1]