کڵاوی لار داناوە.
کڵاو: تەنراوێک یان چنراوێکی گردە، ژنان و پیاوانی کورد لەسەری دەنێن، سەرپێچی لەسەر دەبەستن (فەرهەنگی خاڵ)، لە کوردەواردا کڵاو ڕێک لەسەر دەکرێت، بەڵام کەسی خەمبار هەمیشە کڵاوی لارە، بۆ کەسی ستەملێکراو بەکاردێت کە مەینەتی دنیای بەسەرهاتبێت و دەسەڵاتی هیچی نەبێت.[1]