کڵاوێکی بۆ دانێ، تا ئێوارێ لەگەڵی دەدوێ.
کڵاو: تەنراوێک یان چنراوێکی گردە، ژنان و پیاوانی کورد لەسەری دەنێن، سەرپێچی لەسەر دەبەستن (فەرهەنگی خاڵ)، لە کۆمەڵگەدا هەندێک کەس هەن زۆر دەڵێن و وتنەکانیشیان جێگە ناگرێت، بۆ کەسی چەنەباز بەکاردێت هەر کەسێک شک بەرێت، بێگوێدانە تەمەن و پێگەی بۆی دەڕێسێت.[1]