کڵاوم لە هەق دڕاوە.
کڵاو: تەنراوێک یان چنراوێکی گردە، ژنان و پیاوانی کورد لەسەری دەنێن، سەرپێچی لەسەر دەبەستن (فەرهەنگی خاڵ)، مەبەستی لە کەسی ڕاستگۆ و هەقبێژە کە لەسەر ڕاستی وتن خراپی بەسەرهاتووە و پەشیمانیش نییە لە وتنی ڕاستی. هەندێک جار لە کوردەواردا ئەو جۆرە مرۆڤانە قوربانی گەورەیان داوە. [1]