کڵاوی لە مزگەوتا بێ، بە گۆچان دەری ئەهێنێ.
کڵاو: تەنراوێک یان چنراوێکی گردە، ژنان و پیاوانی کورد لەسەری دەنێن، سەرپێچی لەسەر دەبەستن (فەرهەنگی خاڵ)، مزگەوت: پەرستگای موسوڵمان، گۆچان: ئامێڕەکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ ڕێ ڕۆیشتنی کەسی بەتەمەن بەکاردێت، پێکدێت لە دارێکی ڕێک سەرێکی چەماوەتەوە بە دەست دەگیرێت، پێی دەوترێت (کامە)ی گۆچان، مەبەستی لە کەسێکە هەر کارێکی لە هەر شوێنێ هەبێت دەتوانێت جێبەجێیبکات، کاری لە هیچ جێگەیەک ناوەستێت.[1]