کوردە، مەیدەرێ پیازێ، دووان دووان ئەیخوازێ.
لە پەروەردەی خێزانی کوردەواردا نەریت وایە کە دایک یان کەسی پەروەردەکار، ناکرێت نازی زۆر بدات بە منداڵ، چونکە کەسی نازدار زۆر پێی لێ ڕادەکێشێت و خۆیی و خاوەنی تووشی زیان دەکات. بە کەسێک دەوترێت کە زۆر بدا بە دەم کەسێکەوە، واتە: زۆری مەدە بەدەمی کەسێکەوە کە نازی هەبوو گازیشی هەیە. [1]