حزبە چەپەکانى هەرێمى کوردستان لەبارەى هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستان کۆدەبنەوە و ئەگەرى هەیە بە یەک لیست بەشدارى هەڵبژاردن بکەن، یاخود لەگەڵ لایەنێکى دیکەى ناڕازیى بە یەکەوە لە چوارچێوەى یەک هاوپەیمانى بەشدارى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان بکەن.
وا بڕیارە لە ماوەى چەند کاتژمێرى داهاتوو، هەر حەوت حزبە چەپەکەى هەرێمى کوردستان کە پێکدێت لە #حزبی شیوعی کوردستان# و #حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان#، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و پارتی پارێزگارانی کوردستان و پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان و یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی گەلی کوردستان، بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە بارەى پرسى بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنى #10-06-2024# پەڕڵەمانى کوردستان کۆببنەوە.
هەر حەوت حزبە چەپەکەى هەرێمى کوردستان بە یەک لیستى هاوبەش بەشدارى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کورستان دەکەن، یاخود لەگەڵ لایەنێکى ناڕازى هەرێمى کوردستان لەنێویشیان لیستەکەى #لاهور شێخ جەنگى# بەشدارى هەڵبژاردن دەکەن. [1]