کۆزروبەربای عەمری نا.
#کۆزروبەربا#: بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەسەر ڕەفتار و کردەوە خراپەکانی بەباشیی لێی بدرێت. عەمر: تەمەن. واتە: ئەو کەسانەی کە لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیاندا بەدەستی ئانقەست هەڵە دەکەن، لەپای ئەوەدا لێیان بدرێت و تۆڵەی هەڵەکانی ژیانیان کە بەرانبەر خەڵکیی ئەنجامیانداوە لێی کرابێتەوە و تا کۆتایی تەمەنیان ڕاست و ڕەوان دەبن. [1]