کیژی بەدایک، مەنجەڵی بەسەرپۆشە.
سەرپۆش: ئەو پەڕۆیەیە کە دەدرێت بەسەر مەنجەڵە ماستدا، بۆ ئەوەی پیس نەبێت و بەخاوێنی بمێنێتەوە، ئەو کچانەی کە لەلایەن خەزان و بەتایبەت دایکیانەوە خاوەندارێتیان لێ دەکرێت، کەمتر هێرشیان دەکرێتەسەر و پارێزراون، مەبەست لەوەیە کچ کە دایکی هەبێت، هەر نەنگییەکی هەبێت بۆی دادەپۆشێت. [1]