کیسەڵ بگریتە کۆڵ، میزت پێدا ئەکا.
مرۆڤەکان لە ژیاندا زۆریان بەدەست و دڵن، لە دۆخی خراپدا ئامادەییان هەیە و دەستگیرۆیی خەڵکی هەژار و لێقەوماو دەکەن، بەڵام هەندێکیان پێی نازانن و بێ ئەمەکن، لەسەروو ئەوەوە خراپ ڕەفتار دەکەن، مەبەست لەوەیە ئەگەر خزمەتی ناوەجاخ بکەیت، لەباتی قازانج، زیانت پێ دەگەیەنێت. [1]