کیژ ماڵی خەڵکینە، کوڕ کوڕی زێڕینە.
مەبەست لەوەیە کچ ماڵی باوان چەند بەخێوی بکەن و خۆیانی لەگەڵ ماندوو بکەن، لە کۆتاییدا دەبێت بە بووکی ماڵەک، بەڵام کوڕ لە سەرەتا تا کۆتایی خاوەنی ماڵە. واتە: کچ ئەمڕۆ لە ماڵی باوکییەتی، بەیانی لە ماڵی مێردە، بۆیە کچ لە ماڵی باوکدا بە میوان ئەژمار دەکرێت بەڵام کوڕ بە خاوەنماڵ. [1]