کێشکە خۆی چییە و چەلاوی چی.
کێشکە: چۆلەکە یان پاساریی. چەلاو: گۆشتاو (فەرهەنگی خاڵ)، هەموو گۆشتێک کاتێک لێدەنرێت بڕێک گۆشتاوی هەیە، کە تام و لەزەتێکی بێپایان بە خواردنەکە دەبەخشێت، بەڵام چۆلەکە لەبەر ئەوەی بڕی گۆشتەکەی کەمە، گۆشتاویش نییە، مەبەست لە شتێکە کە خۆی هێندە نییە، تا باس بکرێت. [1]