لەقلەق مەلێکی فەقیرە، ماریش بە ساغی ئاوا دەکا.
لەقلەق: جۆرێک باڵداری قاچ و دەنووک درێژە، ئارەزووی خواردنی بۆق و مارە، ئاوا دەکا: قووت دەدات یان دەیخوات و لەناوی دەبات. فەقیر: هەژار یان کەسی دەست کوورت، بە هەژارێک دەوترێت کە دەست بووەشێنێت و تۆڵەی خۆی لە ستەمکارێکی بە دەسەڵات بکاتەوە. [1]