ناو: ڕەمەزان
نازناو: بابوخکی
ناوی باوک: ئەحمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: #10-04-1967#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #25-12-2023#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی بابوخکی شارەدێی #مانگێشک# سەربە شاری #دهۆک#
شوێنی کۆچی دوایی: دهۆک
$ژیاننامە$
ژیانامەی پێشمەرگە موقەدەم (ڕەمەزان ئەحمەد خەلیل بابوخکی) بە عەرەبی، مقدم (رمضان احمد خلیل بابوخکی).
پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و شەڕی دژ بە #داعش# (ڕەمەزان ئەحمەد بابوخکی) لە ڕێکەوتی (10-04-1967) لە گوندی بابوخکی شارەدێی مانگێشک سەربە شاری دهۆک لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر لەدایک بووە، پاش ڕێکەوتننامەی 11ی ئاداری 1970ز. (#11-03-1975#) دەستی بەخوێندنی سەرەتایی کردووە.
لەنێوان ساڵانی (1974-1975) لەگەڵ بنەماڵەکەی چووەتە ناو ڕێزەکانی شۆڕشی ئەیلول و ساڵێک لە گوندی کەمەکا خوێندوویەتی، پاشان لە ئاداری ساڵی 1975 دووبارە دەستی بە خوێندن کردووە لە شاری دهوک، تا پۆلی یەکی ناوەندی خوێندووە.
لەبەر دڵسۆزی و خوشەوستی بۆ وڵات و میللەت و خەباتی کوردایەتی بەنهێنی چووەتە ڕێکختسنەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#. لەگەڵ شەهیدی قارەمان (محەمەد ساڵح بووتی) چەندین چالاکی لە دژی ڕژێمی #بەعس#ی ڕووخاو ئەنجام داوە، و پاش ئاشکرابوونی لەلایەن ڕژێم، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی توانیویەتی خۆیان ڕزگار بکەن و بچنەوە ناو ڕێزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان.
لە ساڵی 1985 بووە بە پێشمەرگە لە لیژنەی ناوچەی دهۆک لەگەڵ مامێکی خۆی بە ناوی (نووری خەلیل بابوخکی) کە بەرپرسی ڕێکخراوی دمدمی لەشکری بووە.
لە کاتی شاڵاوی ڕەشی ئەنفال، لە مانگی هەشتی ساڵی 1988 ماڵباتەکەی کەوتووەتە بەر ئەو شاڵاوە و قوربانییەکی گەورەی داوە.
پاشان لەگەڵ کۆمەڵێک لە پێشمەرگە و شۆڕشگێڕان خوی گەیاندووەتە باکووری کوردستان و لە کەمپی #ئامەد# پاشان لە کەمپی مێردین لەگەڵ 18 هەزار ئاوارە ژیانێکی تاڵ و ناخوشی بەسەر بردووە، پاشان لەبەر کارێکی تایبەت گەڕاوەتەوە بۆ شوێنی باب و باپیرانی خۆی.
وە لە ڕاپەڕینی گەلی کوردستان ساڵی 1991 وەک هەموو کوردپەروەرێک ڕۆڵی خۆی لە ئازادکردنی گەل و نیشتمانی گێڕاوە.
پاش ڕووخانی ڕژێم لە ساڵی 2003 چووەتە ناو ڕێزەکانی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە تا خانەنشینی لەو شوێنە خزمەتی کردووە.
لە کاتی هێرشی تیرۆرستانی داعش لە ساڵی 2014 بۆ سەر سنووری هەرێمی کوردستان، ئەو لە سەنگەری شەرفەوە لە میحوەری گوێڕ و #مەخموور# بەرگریی لە خاکی کوردستان کردووە.
بەهۆی ئازار و ئێشی زۆر و کەم بوونەوەی بینایی دیدەی لە ساڵی 2017 خانەنشینکراوە بە پلەی موقدم.
خزمەتێکی گەورەی لە لەشکر و بەرپرسیارەتی لە چەندین شوێنی جودا کردووە، وەک: (بەرپرسی کارگێڕی هێز لە ساڵی 1991، وە بەرپرسی چالاکییەکانی فەوج لە ساڵی 2003).
پێشمەرگەی قارەمان ڕەمەزان بابوخکی خاوەن چەندین شەهیدە کە باوکی (ئەحمەد خەلیل بابوخکی) و دوو لە مامەکانی بەناوی (هاشم خلیل) وە (عەبدوڵڵا خلیل) لە ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفاڵی ڕەشی دەڤەری بادینان کەوتوون، وە لە پێش ئەوان مامێکی دیکە بەناوی (مەحموود خلیل) لە ساڵی 1986 لە شاری دهۆک شەهید کراوە، وە خەزوری بەناوی (حسێن یوسف بابوخکی) لە کۆڕەوی ملیۆنی کورد لە ساڵی 1991 لە دەڤەری چەلێ، بەهۆی سەرما و برسێتییەوە شەهید بووە.
پێشمەرگەی قارەمان ڕەمەزان بابوخکی لە سپێدەی ڕوژی دووشەممە (25-12-2023) لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری دهۆک بەهۆی نەخۆشییەوە کوچی دوای کردووە و گەیشتووەتە ڕیزی شەهیدە شۆڕشگێڕ و نەمرەکان، لە گوڕستانی شاخکێ بە خاک سپێردراوە. [1]