ڕۆژی پێنجشەممە #07-03-2024# لە سەڵاحەددین #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ئێراق و دوا پێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا.
هەروەها جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و لێکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانی ئێراق کرایەوە، ئەویش لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیریی سیاسی و باشترکردنی کاروباری دامودەزگاکانی دەوڵەت. [1]