ڕۆژی چوارشەممە #06-03-2024# لە سەڵاحەددین سەرۆک #مەسعود بارزانی# لەگەڵ شاندی لیژنەی هەرێمەکان و پارێزگاکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق بە سەرۆکایەتیی بەڕێز خالید سامەرایی کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا شاندی میوان ستایشی ئەزموونی هەرێمی کوردستانیان کرد لە بواری کاروباری پەرەپێدانی پارێزگاکان و هەروەها پێکهێنانی ئیدارەی سەربەخۆ لە #زاخۆ# و #سۆران# و ڕاپەڕین و خوازیاریی ئەوە بوون کە ئەو ئەزموونە بۆ شوێنەکانی تری ئێراقیش بگوازرێتەوە.
گۆڕینەوەی بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ئێراق تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوو. [1]