سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆبووە و جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان #هەولێر# و #بەغدا# لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان کردەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە #29-02-2024#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی ئێراق و هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاساییش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێم و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و بەردەوامبوونیی پشتیووانیی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی. [1]