لە گوریسی جوو درێژترە.
گوریس: هەودایەکی ڕێسراوی بادراوە، لە مووی بزن درووستدەکرێت، بۆ بەستنەوەی وڵاخ و دەوار بەکاردێت، مرۆڤەکان لە سەودا و مامەڵەدا هەریەکەیان جۆرێک ئارامییان هەیە، هەیە کوورت هەیە درێژ، بە کەسێک دەوترێت کە وەک جوو لە کەسابەت و سەودادا ئارامیی زۆر هەبێت. درێژیی ئارامیی بە درێژیی گوریس بەراورد کراوە. [1]