لە ماڵ درەنگی پێچووە و لە کەژ پەلەیەتی.
کەژ: چیاوچۆڵ یان چیاوکۆ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لە کوردەواردا گوندنشینان بۆ دار بڕین دەچنە کەژوکێو، کەسێک لە ماڵەوە درەنگ کەوتبێت لە کێو پەلەیەتی بۆ داربڕین. بە کەسێک دەوترێت لەلایەک دواکەوتبێت، لەلایەکی تر بۆ ئەنجامدانی کارەکانی پەلە بکات.[1]