لە ماڵەوە بریشکە ئەخوا، لە دەرەوە بە سابوون دەست ئەشوا.
برێشکە: جۆرێک خۆراکی کەلەپووریی کوردییە، بە دانەوێڵەیەک دەوترێت لەسەر ساج بە ئاگر برژا بێت (فەرهەنگی خاڵ)، بێگومان هیچ چەورییەکی نییە، تا مرۆڤ دوای خواردنی دەستی بشوات. بۆ کەسێک بەکاردێت کە پیشانی بدا چێشت و گۆشتی خواردووە، بەڵام وانەبێت، واتە: بە کەسێکی نیوەبرسیی دەوترێت کە خۆی تێروپڕ پیشانبدا. [1]