لە ماڵی جوو بخۆ، لە ماڵی دیانە بخەوە.
جوو: مەبەست لە باوەڕدارە بە ئایینی مووسا. دیانە: کریستیان یان باوەڕدار بە ئایینی عیسا، مەبەست لە دوو شتە: یەکەم خاوێنیی کە مەبەست لە ماڵی جووە کە خاوێنن، دووەم متمانە مەبەست لە ماڵی کریستیانە کە جێگەی متمانەن، مەبەست لەوەیە کە جوو پاکوخاوێنە و پیاوی گەورەش باوەڕپێکراوە. [1]