لە نێرەکەریان پرسین کوێ خۆشە؟ وتی: سەر خەرمان، وتیان: گەر نەبوو، وتی: قەراغ و بیجاری.
خەرمان: مەبەست لە دانەوێڵەی دوراوەی شەن کراوە، لە جێگەیەکدا (فەرهەنگی خاڵ)، قەراغ و بیجار: سەوزایی تەنیشت ئاو، بێگومان کەر یان ئارەزووی خواردنی دانەوێڵەیەتی یان گیای قەراغی ئاو، بە کەسێک دەوترێت کە هەر کارێک بکات لە قازانج و کەڵکی خۆی بێت.[1]