ناو: شەونم
ناوی باوک: ئیبراهیم نادر حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1961
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
شەونم ئیبراهیم نادر حەسەن، لە ساڵی 1961 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، لە ساڵی 1967 چووەتە قوتابخانەی (گۆیژە-خەبات)، لە ساڵی 1974 چووەتە پۆلی یەکەمی ناوەندی لە ئامادەیی کوردستان تاوەکوو شەشەمی زانستی هەر لە ئامادەیی کوردستان تەواوکردووە، لە ساڵی 1981 لەخولی پەروردەیی (الدورە التآهیلیە)ی پەیمانگای مامۆستایان وەرگیراوە و بڕوانامەی دبلۆمی بە دەستهێناوە.
لە ساڵی 1982 وەک مامۆستا لە قوتابخانەی (ڕەنگین)ی سەرەتایی تێکەڵاو لە شارەدێی سیروان دامەزراوە، پاشان گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی تانجەرۆ لە عەربەت بۆ ماوەی چوار ساڵ لە دەرەوەی شار بووە، لە ساڵی 1986 گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (پڕشنگ)ی سەرەتایی تێکەڵاو لە سلێمانی، پاشان مامۆستا شەونم لەگەڵ کۆمەڵێک مامۆستای هاوڕێی لەسەر داواکاری خۆیان گوستراونەتەوە بۆ قوتابخانەی مەولەوی دواتر گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (ئەردەڵان)ی سەرەتایی تێکەڵاو، لە ساڵی 1993 ناوی قوتابخانەی ئەردەڵان گۆڕرا بۆ (گەشە)ی ئینگلیزی، دواتر لە گەشەوە گۆڕا بۆ قوتابخانەی (یو. بی. سکول)ی بنەڕەتی.
ماوەی 42 ساڵ لە بواری پەروردە و فێرکردن خزمەتی کردووە و لە ساڵی 2024 خانەنشین بووە.
ئامادەکردنی: گێلاس کەریم سوارە. [1]