ناو: وەلی
ناوی باوک: حاجی عەلی
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1939#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #09-01-2008#
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
مامۆستا وەلی حاجی عەلی لە 01-07-1939 لە شارۆچکەی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکووک لەدایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی لە لەیلان تەواوکردووە، پاشان چووەتە ناوەندی (شرقیە) لە کەرکووک، دواتر هەر لە کەرکووک (دار المعلمین) خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1960-1961 یەکەمین دامەزراندنی لە گوندی چەرمەگای سەر بە پارێزگای سلێمانی بووە.
لە ماڵی کەسایەتی ناسراوی ناوچەکە حاجی ئیبراهیمی چەرمەگا ماوەتەوە و زۆر ڕێزی لێگیراوە.
لە ساڵی 1963-1964 گواستراوەتەوە بۆ #قەڵادزێ# لەوێ نزیکەی چوار ساڵ ماوەتەوە و وەک مامۆستا خزمەتی کردووە.
لە ساڵی 1968 گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و کراوە بە لێپرسراوی کتێبخانە لە ناوەندیی سلێمانی.
ساڵی 1978-1979 بەهۆی بڕیاری قەدەغەکردنی مامۆستای سەرەتایی لە ناوەندی و دواناوەندی، بووە بە یاریدەدەری قوتابخانەی تابین لە گەڕەکی ڕزگاری.
پاشان لە ساڵی 1985بەهۆی ئیمزانەکردن بۆ #بەعس# و قبووڵ نەکردنی ئەو حیزبە پلەی یاریدەدەرییان لێسەندۆتەوە و گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی بەڵێنی سەرەتایی و پاشان ناوەکەی گۆڕرا بە قوتابخانەی گزنگ.
لە ساڵی 1986-1987 خانەنشین بووە.
لە 09-01-2008 کۆچی دوایی کردووە.
ئامادەکردنی: گێلاس کەریم-#داناز عەبدولڕەحمان#. [1]