ئەمڕۆ دووشەممە، 11-03-2024، سەرۆک بارزانی لە 54ەمین ساڵیادی ڕێککەوتننامەى (11)ى ئاداری 1970 پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەینەوە و ئەوەش دووپات دەکەینەوە کە گەلی کوردستان بۆ گەیشتن بە مافەکانی قوربانییەکی بێهەژماری داوە و لەڕێگەی چەسپاندنی دۆزە ڕەواکەیدا لە خەبات و تێکۆشانی خۆی بەردەوام دەبێت.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی:=KTML_End=
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
#ڕێکەوتننامەی 11ی ئازار# بەرهەمی شۆڕشی ئەیلول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چینوتوێژەکانی کوردستان بوو لە بەرانبەر ستەم و زۆرداریی دەستەڵاتدارانی عێراق. بەرهەمی ئەو خەباتە تۆکمەیە بوو کە لەپێناو گەڕاندنەوەی ماف و مسۆگەرکردنی دیموکراسی و شەراکەت و پێکەوەژیان دەستی پێکرد و حکوومەتی ئەوکاتی عێراقی ناچار کرد دان بە بەشێک لە مافەکانی گەلەکەماندا بنێت.
لە پەنجا و چوارەمین ساڵیادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداردا جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەینەوە و ئەوەش دووپات دەکەینەوە کە گەلی کوردستان بۆ گەیشتن بە مافەکانی قوربانییەکی بێهەژماری داوە و لەڕێگەی چەسپاندنی دۆزە ڕەواکەیدا لە خەبات و تێکۆشانی خۆی بەردەوام دەبێت. [1]
#مەسعود بارزانی#
#11-03-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=