لەڕ کوژە.
لەڕ: بۆ ئاژەڵێکی وەک مەڕ یان بزن بەکاردێت کە تەمەنی هەبێت بەڵام گۆشتی کەم پێوەبێت و لاواز بێت، بەڵام لێرەدا مەبەست لە مرۆڤ لاواز و بێهێزە، توانای کەمە و بەرگەی نەخۆشیی ناگرێت. بە نەخۆشییەک دەوترێت کاتێک بڵاوببێتەوە، زیاتر کەسی لەڕ و لاواز بکوژێت.[1]