ناو: حەمید
ناوی باوک: ئەحمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1957#
شوێنی لەدایکبوون: #قەڵادزێ#
$ژیاننامە$
حەمید ئەحمەد عەبدولفەتاح لە ڕێکەوتی#01-07-1957# لە گوندی #سندۆڵان#ی ڕۆژاوای شاری قەڵادزی لەدایک بووە. دەرچووی کۆلێژی شەریعەی زانکۆی بەغدا بووە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە. لەنێوان ساڵانی (1982-1983) لە مەنسووڕیەی شاری #بەغدا# ژیاوە، شارەزای زمانەکانی کوردی و عەرەبییە. یەکەم بەرهەمی لە ساڵی 1981 لە پەرتووکی محەمەد مرواری بڵاوکراوەتەوە.
=KTML_Bold=بەرهەمەکانی:=KTML_End=
1- #فەلسەفەی هاوسەرگەری و گۆشەنیگایەک لەسەر لێکجیابوونەوە#، چاپی یەکەم، لە چاپکراوەکانی پەرتووکخانەی جودی-قەڵادزێ، #سلێمانی#، 2014، ل200.
2- #بۆ خەونی کورد نایەتەدی؟!#، چاپی یەکەم، لە چاپکراوەکانی پەرتووکخانەی جودی، قەڵادزێ، سلێمانی، 2014، ل136. [1]