لەوەوپێش کاوڕباز بوو، ئێستا بەرانبازە.
کاور: بەرخی تەمەن سڵ و نیو (فەرهەنگی شێخانی)، بەران: مەڕی تەمەن چوار ساڵ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، کاوڕباز یان بەرانباز: بۆ کەسێک بەکاردێت کە خەریکی سەودای کاوڕ و بەران بێت، مەبەست لە کەسێکە کە جاران ئیشی بچووکی دەکرد، ئێستا ئیشی گەورە ئەنجام دەدات. [1]