لینگێ کڵاش لە پێخاوسی چاکترە.
لینگ: قاچ یان پێ (فەرهەنگی شێخانی)، کڵاش: جۆرێک پێڵاوی کەلەپووریی کوردییە، ژێرەکەی پەڕۆ و سەرەکەی چنراوێکی سفتی سپییە، پێخاوس: پێپەتی، واتە: لە ڕۆیشتندا یەک پێی خاوس بێت لە هەردووکی باشترە، مەبەست لەوەیە کە مرۆڤ لە ژیاندا هەر تەنیا شتێکی هەبێت، لە هیچ باشترە. [1]