بەرهەمهێنانی شیش لە باشووری کوردستان
هانی مورتەزا
کارگە پیشەسازییە بنەڕەتییەکان، یەکێکن لەو بنەما سەرەکییانەی دەبنە هۆی بنیادنانی هەرێمێکی بەهێز یاخود وڵاتێکی بەهێز.
کارگەی بەرهەمهێنای شیش لە باشووری کوردستان، یەکێکە لەو پیشەسازییانەی بەهۆی خواست و داواکاریی بەردەوام و باشبوونی کواڵیتیی لە درووستکردندا، بووەتە جێگای ڕەزامەندی لە زۆربەی ئەو بوارانەی کە پێویستیان بە شیش هەیە.
ڕۆژبەڕۆژ بەرهەمهێنانی شیش ڕوو لە زیاد بوون دەکات، ئەمەش بووەتە هۆکارێک بۆ زیاتر دامەزراندنی کارگەی پیشەسازیی بەرهەمهێنانی شیش لە کوردستان.
ژمارەی کارگەکانی کوردستان دەگاتە 11 کارگە و کە ساڵانە لە توانایاندایە زیاتر لە ملیۆنێک و 848 هەزار تۆن شیش بەرهەمبهێنن.
هەرێمی کوردستان ڕۆژانە پێویستی بە 1600 تۆن شیش هەیە. بەرهەمهێنانی شیش لە کوردستان پێداویستیی ناوخۆ و 50%ی پێداویستیی ئێراقیش لە شیش پڕ دەکاتەوە.
واتا کارگەکانی کوردستان بە نزیکەی 75% بۆ 80%ی بەرهەمەکانیان هەناردەی بازاڕەکانی ئێراق دەکەن کە لە زۆربەی بوارەکاندا و بەتایبەتیش بیناسازی بەکاردەهێنرێت.
$دابەشبوونی کارگەکانی تواندنەوەی ئاسن لە پارێزگاکانی کوردستان$
1-#هەولێر# 14 کارگە.
2-#سلێمانی# 5 کارگە.
3-#دهۆک# 5 کارگە.
=KTML_Bold=کارگەی شیشی ماس=KTML_End=، کە خاوەنی بڕوانامەی ئایسۆی نێودەوڵەتییە و ئێستا خواست لەسەر شیش لەم کارگەیە لە ناوخۆ و دەرەوەشدا بەردەوام لە زیادبووندایە، یەکێکە لە گەورەترین کارگەکانی بەرهەمهێنانی شیش نەک تەنیا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەڵکوو لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
=KTML_Bold=کارگەی ئاسنی هند ستیل=KTML_End=، لە شاری هەولێر، ساڵانە توانای تواندنەوەی 1.2 ملیۆن تۆن سکراب و بەرهەمهێنانی 400 هەزار تۆن شیشی هەیە.
زۆرینەی کارگەکانی شیش لە کوردستان پشت بە ئاسنی سکراب بە ڕێژەی 88% و لە 12%ی دیکەش پێکهاتەی دیکەی تێکەڵ دەکرێت، کە دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی کواڵیتییی شیشەکە.
هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD) کارگەیەکی بەرهەمهێنانی شیش لە هەولێر درووست دەکات، لە توانایدایە پێداویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ئێراق پڕ بکاتەوە، کە 700 هەزار تۆن شیش لە ساڵێکدا بەرهەم دێنێت.
#حکومەتی هەرێمی کوردستان# باجی لەسەر شیشی هاوردە داناوە و هەر تۆنێک 30 دۆلاری خستووەتە سەر. شیشی هاوردە لە 580 دۆلارەوە بووەتە 610 دۆلار. بەڵام نرخی شیشی ناوخۆ تۆنی نزیکەی 675 دۆلارە. بۆ پارێزگاریکردن لە بەرهەمی ناوخۆ، دەستەی وەبەرهێنان بەنیازە بە یەکجاری هاوردەکردنی شیشی ئیرانی و تورکی بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە بکات. لەم ڕێگەیەوە داهاتی کوردستان بۆ هاوردە کردن ناچێتە دەرەوە و بەڵکوو دەتوانرێ ئەو داهاتە لە ناوخۆدا بەکار بهێنرێت بۆ زیاتر پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی.
کارگەکانی شیش لە هەرێمی کوردستان، بە ئاسنی ناوخۆ، شیشی هەشت ملیمی تا 32 ملیمی درووست دەکەن و هەزاران هەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان بۆ هاووڵاتییان ڕەخساندووە.
$چۆنییەتیی درووستکردنی شیش لە کوردستان$
تواندنەوەی ئاسن لە پلەیەکی گونجاودا ئەنجام دەدرێت کە لەنێوان 1650-1700 پلەی سیلیزیدا دەبێت. دواتر دەخرێتە فڕنی (ladle furnace) کە چەندین ماددەیە تێکەڵ بە ئاسنی تواوە دەکات، وەک: فریرۆ، گەچ، سلیکۆن، ئەلمنیۆم، فیرۆمەنگەنیز و چەندین ماددەی دیکە کە وا دەکەن کوالێتیی شیشەکە بەرز بێتەوە بۆ ئاستی ستاندارد، دواتر لە بەشی (CCM) ئاسنی تواوە بە قەبارە و درێژیی جیاواز لە قاڵب دەدرێت.
بەرهەمهێنانی شیش لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی بەرزی خۆبژێوی و تەنانەت هەناردەی ناوەڕاست و باشووری ئێراقیش دەکرێت. ئەم بەرەوپێشچوونەش بووەتە هۆی بەرز کردنەوەی داهاتی ناوخۆ و بەکارنەهێنانی بەرهەمی دەرەکی و ساغ کردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ بەنرخی گونجاو. بەهۆی خواستی زۆر و باشی و بەرزی کواڵیتیی شیش لە هەرێمی کوردستانیش، ڕۆژبەڕۆژ درووستبوونی کارگەکان زیاد دەکەن. [1]