بە بەشداری #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی ئێراق و دەیان سەرکردەی سیاسی و لێپرسراوانی باڵای ئێراق دیداری ڕافیدەین لە #بەغدا# بەڕێوەدەچێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان کارنامەکە دیدارێکی تایبەت لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ساز دەکرێت.
دیدارەکە بە ناونیشانی ئاییندەی مرۆڤایەتی، قەیران و گۆڕانکاییەکانەوەیە و تێیدا 11 پانێل و 6 دیداری تایبەت پێشکەش دەکرێن، کە لە #03-03-2024# وە دەستی پێ کردووە و تاوەکوو #05-03-2024# بەردەوام دەبێت و تێیدا زیاتر لە 1000 کەسایەتی سیاسیی و ئەکادیمی لە 35 دەڵەتی جیاوازەوە بەشدارن.
سبەینێش #04-03-2024# دیداری تایبەت لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوە دەچێت کە لەلایەن خاتوو کیم دۆزیری ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکارەوە پێشکەش دەکرێت.
هەر لەمیانی دیدارەکەدا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی ئێراق باسی لە پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی #کەرکووک# کرد و ئاشکرای کرد لە کۆبوونەوەی سەرکردەی لایەنە براوەکانی پارێزگای کەرکووک کارنامەی لایەنەکان خراوەتەڕوو و ڕایگەیاند: لێکنزیکبوونەوەی باش درووست بووە. [1]