لێوێکی با دێنێ، لێوێکی بۆران.
با و بۆران: مەبەست لە جۆرێک بایە کە سەرماوسۆڵەی زۆر لەگەڵ خۆی دەهێنێت، بەتایبەتیی لە وەرزی زستاندا، لێوێکی بادێنێ و لێوێکی بۆران، بە کەسی توڕە و تڕۆ دەوترێت لەسەر هەموو بابەتێک بیکات بە شەڕ و هەرا، قسەی خۆی بسەپێنێت بەسەر کەسانی دەوروبەرریدا. [1]